Home » هەواڵ » جێهان » ڤیدیۆ؛ پێلۆسی نامەکەی ترەمپ دەدڕێنێت
پێلۆسی - ترەمپ

ڤیدیۆ؛ پێلۆسی نامەکەی ترەمپ دەدڕێنێت

لەمیانی بەڕێوەچونی مەراسیمی پێشکەشکردنی وتاری ساڵانە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دیمەنێک سەرنجی جیهانی راکێشا، دوای ئەوەی ترەمپ ئامادەنەبو تەوقە لەگەڵ نانسی پێلۆسی بکات، پێلۆسی نامەکەی ترەمپی دڕاند.

شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیدا وتاری ساڵانەی پێشکەشکرد، دوای ئەوەی ترەمپ چوە شوێنی خوێندنەوە وتارەکە، دەقی وتارەکەی لە دو فایلی جیاوازدا دایە دەست هەریەکە لە مایک پێنسی جێگری و نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەوکاتەدا پێلوسی دەستی بۆ تەوقە درێژکرد، بەڵام ترەمپ تەوقەی لەگەڵد ناکات و رودەکاتەوە ئامادەبون.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش لە بەرامبەر هەڵوێستەکەی ترەمپ، کە رەتیکردەوە تەوقەی لەگەڵدا بکات، پێلۆسی وتارەکەی ترەمپ دەدڕێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لە وتاری ساڵانەیدا رایگەیاند، “هەلی کاری زیاتر هەن، داهاتی خەڵک زیادەکات، هەژاری کەمدەبێتەوە، تاوان کەمدەبێتەوە، متمانە زیاتردەبێت و ئێستا وڵاتەکەمان دەگەشێتەوە و سەرلەنوێ جێی ڕێزە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوژمنانی ئەمریکا هەڵدێن و هەلەکان بۆ ئەمریکا زیاتر دەبن و ئایندەی ئەمریکا زۆر پـڕشنگدارە و ساڵانی سستی ئابوری کۆتایـیانهات، رۆژانی قۆستنەوەی وڵاتەکەمان و بە سووک تەماشاکردنی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە کۆتایـیان هات و بون بە رابردو”.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، “لە ماوەی سێ ساڵدا هەستاین بە نەهێشتنی هزری رو لە لێژی ئەمریکا وە رەتمانکردەوە ئایندە و چارەنوسی ئەمریکا بە هێند وەرنەگیرێت، ئێستا بە ئەندازەیەک هەنگاو دەنێین کە تەنانەت پـێش ماوەیەک کورت پـێشبینیمان نەدەکرد، ئیدی ئێمە هەرگیز بەرەو دواوە ناگەڕێنەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.