Home » هەواڵ » کوردستانی » یاریگەی هەولێر میوانداری یانەکانی شورتە و ئیستیقلال دەکات
یاریگەی هەولێر

یاریگەی هەولێر میوانداری یانەکانی شورتە و ئیستیقلال دەکات

لە چوارچێوەی یارییەکانی چونی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا، ئەمڕۆ یانەی شورتەی عێراقی لە نێو یاریگەی ھەولێر میوانداریی یانەی ئیستیقلالی ئێران دەکات، كە بەهۆی دۆخی ئەمنیی عێراقەوە شوڕتە ناتوانێت لە یاریگەی خۆی یارییەكانی ئەنجام بدات.

یارییەکە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک زۆر هاندەر لە یاریەکەدا ئامادەبن، چونكە لەكاتی گەیشتنی هەردو یانە هاندەرێكی زۆر پێشوازیان لە یاریزانانی هەردو تیم كرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەریەکە لە فەرهاد مەجیدی، راهێنەری یانەی ئیستقلال و وریا غەفوری، كاپتنی یانەکە خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەولێر دەکەن و داوایان لە هەودارانییان کرد لە یاریگای نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەبن بۆ هاندانی یاریزانانیان.

راهێنەری یانەی وەرزشی ئیستیقلال لە بارەی یارییەكەوە وتی، “پێکانی چوار یاریزان هیچ کاریگەری لەسەر بەڕێوەچونی یارییەکە ناکات، یارییەکی دۆستانە لە نێوان هەردولا بەشێوەیەکی رێک بەڕێوەدەچێت”.

بەڕێوەبەری راگەیاندی یانەی ئیستقلالیش باسی لەوەکرد، لە هەولێر پێشوازییەكی گەرمیان لێكراوە و لە روی میواندارییەوە زۆر بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ كراوە.

رونیشیکردەوە، “چیمەنی یاریگەی هەولێر گونجاونیە بۆ یاریكردن و تەنانەت دوێنێ راهێنانەكانمان لە نێو یاریگەی دوەمی هەولێر ئەنجامداوە، كە چیمەنی دەستكردە و چەند راهێنانێكی سوكمان ئەنجامداوە، بەڵام هیوادارین بە پاڵپشتی هاندەران یەكەم سێ خاڵ لەم پاڵەوانێتیە بەدەستبهێنین”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.