Home » هەواڵ » جێهان » 156 منداڵی چەكدارانی داعش لە عیراق و سوریاوە گەڕێندرانەوە روسیا
منداڵانی چەكدارانی داعش

156 منداڵی چەكدارانی داعش لە عیراق و سوریاوە گەڕێندرانەوە روسیا

ئانا كۆزنیتسۆفا پشكنەری مافەكانی مرۆڤ لە روسیا ئاشكرایكرد، ساڵی رابردو 156 منداڵیان گەڕاندوەتەوە روسیا، كە لە ناوچە ئاڵۆزەكانی عیراق و سوریادابون.

سەبارەت بە منداڵانی چەكدارە روسیەكانی ناو داعش، ئانا كۆزنیتسۆفا لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بارەگای رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئەوروپا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا وتی “پێش چەند رۆژێك 26 منداڵی دیكەمان لە سوریا گەڕاندوەتەوە، لە ماوەی ساڵێكیشدا 156 منداڵمان لە سوریا و عیراق گەڕاندوەتەوە روسیا”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو منداڵانە هاووڵاتی روسیای فیدراڵین و بە حەوت گەشت گەڕێندراونەتەوە، كە چواریان لە عیراقەوە بوە و سیانیان لە سوریاوە.

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو منداڵانەش، ئانا كۆزنیتسۆفا وتی “سەرجەم منداڵەكان، كە تەمەنیان لە چوار ساڵ تێناپەڕێت، دراونەتەوە بە خانەوادە و كەسوكاریان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.