Home » هەواڵ » عێراق » “ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە خراوەتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان”
ئالای هەرێم - ئالای بەغداد

“ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە خراوەتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان”

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لەو دۆخەی ئێستا، کە خەرجییەکان زیاترن لە داهات، دەبێ بیر لە دەستکاریکردنی مووچە بکرێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەبارەی هاتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتویەتى “ئەمڕۆ پارەکە لە بەغداوە خراوەتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان”، وەک خۆی دەڵێ “ئەوەش دوای هەوڵێکی زۆر لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق”.

ئاوات شێخ جەناب هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ قەدەخەی هاتووچۆ و نەبوونی دەوام لە بانک و وەزارەتەکان گەڕاندەوە و دەڵێ “بەهۆی کۆرۆنا لە بەغدا دەوام نییە، ئێمەش بۆ نیوەی مووچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی بەغداین”. سەبارەت بەوەی ئایا مەترسی هەیە مووچە ئیتر لەو بارودۆخەدا بەوشێوەیە دوابکەوێت، گوتی “مەوعید بەغدا دیاریدەکات و ئەگەری زۆرە دوابکەوێ”.

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندجارێک ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت دابەزیوەو قەدەخەی هاتووچۆش دەوامی فەرمانگەکانی راگرتووە و داهاتی ناوخۆ کەمبووەتەوە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، کە ئایا لەو دۆخەدا بەنیازن دەستکاریی مووچە بکەن؟، ئاوات شێخ جەناب وتی: “ئەگەر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین و راستگۆ بین دەبێ بیری لێبکەینەوە، چونکە ئێستا خەرجییەکانمان زیاترە لە داهات”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.