Home » ئابوری » بانكی رافیده‌ین موچه‌ی مانگی4 خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی دابه‌شده‌كات
موچه‌

بانكی رافیده‌ین موچه‌ی مانگی4 خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی دابه‌شده‌كات

بانكی رافیده‌ین-ی عێراق رایگه‌یاند، دەستیانکردوە به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4) خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی وڵاتەکە.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین-ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵی خانه‌نشیانی سه‌ربازی و شارستانی و له‌رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه‌ موچه‌كانیان دابه‌شده‌كات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، خانه‌نشینان له‌ هه‌ر شوێنێكی وڵات یاخود ده‌ره‌وه‌ بن، ده‌توانن له‌ رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ موچه‌ی مانگی (نیسان/4) وه‌ربگرن.

وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی (ئازار/3)ی سەرجەم فەرمانبەرانی دابەشکردوە و لە ئێستاشدا دەستکراوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی (نیسان/4)ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کە مانگانە وەک یەکەم شوێن موچەکانیان پێدەدرێت.

بانكی رافیده‌ینی سه‌ر به‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌و مانگانه‌ له‌رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشنانه‌ دابه‌شده‌كات، كه‌ له‌رێگه‌ی كریدی كارته‌وه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی (کانونی یەکەم/12)ی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە، بڕیارە تا هەشتی مانگی داهاتو موچەی ئەو مانگە بەسەر سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشبکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.