Home » هەواڵ » عێراق » بەغدا؛ باڵوێزخانەی ئەمەریكا فیكەی ئاگەداركردنەوەی لێدا
باڵوێزخانەی ئەمەریكا

بەغدا؛ باڵوێزخانەی ئەمەریكا فیكەی ئاگەداركردنەوەی لێدا

شانەی راگەیاندنی تەناهی رای گەیاند كە 10 مووشەكی كاتیۆشا لەناو سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدای پایەتەخت كەوتوونەتەوە و هیچ زیانێكیان نەبووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی شانەكە كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو كراوەتەوە، ئەمڕۆ 10 مووشەكی كاتیۆشا لەناو سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا كەوتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی زیانیان لێ كەوتبێتەوە، دووپاتی كردەوە كە لە ناوچەی راشیدییە دەست بەسەر ئۆتۆمیلێكی كیای بارهەڵگر گیراوە كە سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكی بار كردووە و سێ مووشەكی لەسەر بووە.

هەر ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا فیكەی ئاگەداركردنەوەی لێدا، جیا لە ئاگەداركردنەوەی دەنگی بە زمانی ئینگلیزی، ئەوەیش هاوكات لەگەڵ هەڵفڕینی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا بە ئاسمانی ناوچەكە.

دوێنێ سێشەممە جەنەراڵ كینیس ماكینزی، فەرماندەی سەركردایەتی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا لەبەردەم ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەكەی گوتی، ئێمە سەرقاڵی دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و بەرگری مووشەكین لە عێراق بەتایبەتی، ئەوەیش بەمەبەستی پاراستنی هێزەكانمان لە هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراوی ئێران.

سەرەتای ئەمساڵ دوای زیادبوونی هێرشەكان بۆ سەر بنكەی سەرباز و باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق بەتایبەتی دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، پنتاگۆن رای گەیاند كە هەوڵی رازیكردنی عێراق دەدات بۆ بڵاوكردنەوەی مووشەكی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت لەسەر خاكی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی هێزەكانی كە ژمارەیان دەگاتە 5200 سەرباز.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.