Home » هەواڵ » عێراق » بەغدا؛ جارێكی دیكە سەربازگەی تاجی مووشەك باران كرا
سەربازگەی تاجی

بەغدا؛ جارێكی دیكە سەربازگەی تاجی مووشەك باران كرا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە موشەکییەی ئەمرۆ شەممە بۆ سەر بنکەی تاجی لە بەغداد ئەنجامدرا، دو ئەندامی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی برینداربون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی لەباکوری بەغداد، دو ئەندامی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی برینداربون.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغدا رایگەیاند، زیاتر لە 12 موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی کراوە، کە تایبەتە بە هێزەکانی هاوپەیمانێتی دژی داعش لە عێراق.

شەوی 11ی ئەم مانگەش لە راگەیەندراوێكیدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، 10 موشەك لە جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی بنكەی تاجی كراون لە باكوری بەغداد، كە ئەو بنكەیە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدایە.

دواتریش هێزەكانی هاوپەیمانان ئاشكرایانكرد، بەهۆی هێرشەكەوە دو سەربازی ئەمریكی و بریتانییەك كوژراون و 12ی دیكەش برینداربون، لە بەرامبەردا هێزەکانی ئەمریکا بە سێ فڕۆکەی جەنگی سەربازگەکانی حیزبوڵای لەسنوری نێوانن عێراق- سوریا بۆردومانکرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.