Home » هەواڵ » کوردستانی » تیمێکی پزیشکانی چین گەیشتنە هەرێمی کوردستان
تیمێکی پزیشکانی چین

تیمێکی پزیشکانی چین گەیشتنە هەرێمی کوردستان

تیمێکی پزیشکانی چین گەیشتنە هەرێمی کوردستان و ئامانجیش لەهاتنیان هاوکاری کردنی هەرێمە لەڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دکتۆر هانگ، ئەندامی ڕێکخراوی خاچی سووری چین لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وێڕای سوپاسکردنی حکومەتی عێراق و هەرێم لەبوونی هەماهەنگی، لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوکاری حکومەت و خەڵکی کوردستان هاتووین، جگە لەگەیشتنی تیمی شارەزا لەبواری لۆجستی و پزیشکی، لەم مانگەدا هاوکارییەکانی کۆماری گەلی چین گەیشتنە عێراق و کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری عێراق و هەرێم بکەین.

دەشڵێت: “بڕیارە لەماوەی چوار ڕۆژی مانەوەمان زانیاری پێویست بە پزیشک و حکومەتی کوردستان بدەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دۆخە”.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، سەرجەم هاوکاریەکانیان جگە لە پێداویستی پێویستی پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستیەکان، هاوکارییەکانمان بریتین لەپێدانی زانیاری و هاتنی تیمی شارەزای پزیشکی، هەروەها بۆ ئەوەی بەئاسانی کەسانی توشبوو دەستنیشان بکرێن لەدوو ڕۆژی ڕابردووش توانیمان تاقیگەیەک دروست بکەین تا دەستنیشانی ئەو کەسانەی بەرکەوتووی ڤایرۆسەکەن بکرێت، ئەوەش هاوکاری باش بۆ حکومەتی عێراق.

هاوکات دکتۆر هو، لە تیمی پزیشکانی کۆماری گەلی چین و پسپۆڕی نەخۆشی ڤایرۆسەکانە وتی، “لەهەرێمی کوردستان هەنگاوی باش نراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا و ئێمەش زانیاری پێویست دەدەین تاوەکو لەزووترین کات کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکرێت، چونکە ئێستا زانیاری تەواومان هەیە بەتایبەت لە خۆپاراستن لێی، جگە لەوەش من لە یەکەمین نەخۆشخانەی تایبەت تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووم لە ساڵی ٢٠٠٣ش کە ڤایرۆسی سارس سەریهەڵداوە یەکێک بووم لەم کەسانەی ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە بووینەوە” .

لای خۆشیەوە، د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەکۆنفڕانسەکەدا ڕایگەیاند، سوپاسی حکومەت و گەلی چین دەکەین بۆ ئەو هاوکاریانەی پێشکەشیان کردوین، کە خۆی دەبینێتەوە لە هاوکاری لۆجستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هاتنی تیمێکی تەندروستی شارەزا تاوەکو لەنزیکەوە ڕێوشوێنەکانی چارەسەری کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە ببینین زانیاری پێویست و ئەزموونی خۆشیان لەم بابەتە بەئێمە بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لە کوردستان دۆخەکە سنووردارە ئەم هەنگاوانەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەن ئێمەش بتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.