Home » هەواڵ » کوردستانی » تەندروستی هەرێم: لەئێستادا ١٦٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان هەیە
لۆگۆی تەندروستی هەرێم

تەندروستی هەرێم: لەئێستادا ١٦٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان هەیە

وەزارەتى تەندروستی هەرێم ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣٣ی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕاگەیەندرا، لەئێستادا ١٦٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتى تەندروستى، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٦٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٣٣)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٥٠٣) هاووڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٠٩٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (١٣٣) لە هەولێر، (١٢٧) لە سلێمانی، (٧٥١) لە دهۆك، (٥٠) لە هەلەبجە، (٣١) لە ڕاپەرین وە (٤٤١١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٩) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٦٠٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٩٥) هەولێر، (١١١) سلێمانی، (١٠١) دهۆك.

دەرەنجام (١٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکی تەمەن (٢٢) ساڵ وە بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

  • پارێزگای سلێمانی (٥) پۆزەتیڤ، (٤) لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ کە پێشینەی گەشتی هەیە، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٤٦)، (٢٧)، (٢٥) ساڵ کە تەنها دوویان بەرکەوتەن، وە پیاوێك لە قەزای دەربەندیخان تەمەن (٣٧) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
  • پارێزگای هەلەبجە (٦) پۆزەتیڤ، کە (٢) پیاو تەمەنیان (٧٣)، (٥٨) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٩) ساڵ، (٢)منداڵ تەمەنیان (٥) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووەکەی پێشوون.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٦٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣١ی ئازاری٢٠٢٠

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.