Home » ئابوری » حكومەتی هەرێم 24 ملیار دۆلار قەرزارە
موچە

حكومەتی هەرێم 24 ملیار دۆلار قەرزارە

وەزیری دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی پرسی دواكەوتنی موچە ڕای گەیاند بە بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا رۆژی یەكشەممە كرا بە قەدەغەی هاتوچۆو بەوهۆیەشەوە بانكەكان نەكرانەوە و پێشمەرگەش نەیتدەتوانی هاتوچۆ بكات و بۆیە مووچە دابەش نەكرا.

ئاوات شێخ جەناب، لەلێدوانە رۆژنامەنوسیەكەیدا راشیگەیاند” پارەی پێشمەرگە حازرە و رۆژی یەكشەممەی رابردوش حازربو، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ نەبوایە دابەشدەكرا، ئێستاش ئەگەر رێكارەكان رێگەبدات موچە دابەش دەكرێت و دابەشكردنی موچەش دەكەوێتە ئەو رۆژانەی قەدەغەی هاتوچۆ نییە”.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەكرد؛ ئەو كەسانەی پێشئەوەی قسە لەسەر دواكەوتنی موچە بكەن، دەبو پرسیاریان لە قوباد تاڵەیانی جێگری سەرۆكی حكومەت بكردایە، چونكە هیچ بڕیارێك بەبێ ئەو نەدراوە.

ئاوات شێخ جەناب ئاشكراشیكرد”ئەم حكوومەتە میراتێكی بۆ ماوەتەوە كە 24 ملیار دۆلار قەرزە، یەك ملیۆن و (200) هەزار موچەخۆری هەیە، مانگانە نزیكەی (900) ملیار دیناری بۆ موچە پێویستە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.