Home » هەواڵ » جێهان » دانیشتنی دادگایکردنی نەتانیاهۆ دواخرا
بنیامین نەتانیاهۆ

دانیشتنی دادگایکردنی نەتانیاهۆ دواخرا

دەسەڵاتی دادوەری ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دانیشتنی دادگایکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دوادەخرێت کە بڕیاربو لەچوارچێوەی سێ دۆسییەی گەندەڵی کە روبەڕوی نەتانیاهۆ کراونەتەوە بەڕێوەبچێت.

دەستەی بەڕێوەبەری داگا بڕیاریداوە دانیشتی دادگایکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل کە بڕیاربو لە 17ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دوابخات بۆ 24ی ئەم مانگە، بەهۆی زۆری رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەدا.

دادگای قودس لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، دەستەی بەڕێوەبەری داگا بڕیاریداوە دانیشتی دادگایکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل کە بڕیاربو لە 17ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دوابخات بۆ 24ی ئەم مانگە، بەهۆی زۆری رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەدا.

ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە دێت وەزیری دادی ئیسڕائیل داوای لە دادگا کرد کە دانشتنی دادگایکردنەکەی نەتانیاهۆ دوابخات، لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی کە ئیسڕائیل بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتویەتییەبەر.

داگایکردنەکەی نەتانیاهۆ بە تۆمەتی چەواشەکاری و بەرتیل و ناپاکی لەدارای و ئامانەتی وڵات بەڕێوەدەچێت، بەڵام نەتانیاهۆ لەلایەن خۆیەوە هەمو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

پێشتر دەستەی پارێزەرانی نەتانیاهۆ پێشنیاری 45 رۆژ دواخستنی دادگایکردنەکەیان پێشکەشی دادگا کردبو، بەڵام دادگا ئەو داواییەی رەتکردبوەوە.

نەتانیاهۆ کە تا ئێستا یەکەمین سەرۆکی ئیسڕائیلە کە بۆ ئەو ماوە زۆرە لە پۆستەکەیدا مابێتەوە، لەپاشئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم مانگەدا حزبی لیکۆد زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، لەئێستادا نەتانیاهۆ دەیەوێت هاوپەیمانی لەگەڵ حزبەکانی دیکەی وڵاتەکەی پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی بتوانێت سەرۆکایەتی کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.