حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق داوا له حكومه‌ت ده‌كات هێزه‌كانى ئه‌مریكا له خاكى عیراق ده‌ربكات، یاخود شه‌ڕ دژى ئه‌و هێزه داگیركه‌ره رابگه‌یه‌نێت.
حه‌سه‌ن سالم له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، به‌یاننامه‌كانى ئیدانه‌كردن چه‌كێكى لاوازن و حكومه‌تى عێراق دوو بژارده‌ى له‌به‌رده‌مدایه، یان ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ربكات یاخود شه‌ڕى له‌دژى ئه‌و هێزه داگیركه‌ره رابگه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێویسته له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره دوژمنكارانه بكات و كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له له‌سه‌ر دهستدرێژیهكانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سازبكات كه هێزه ئه‌منیه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى له فڕۆكه‌خانه‌ى مه‌ده‌نى كه‌ربه‌لا كرده ئامانج.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش ده‌كات باڵیۆزانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بانگهێشت بكرێن و یاداشتنامه‌یان به زمانێكى توند پێشكه‌ش بكرێت، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى كه بێده‌نگ بون له‌و تاوانه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكا ده‌ستدرێژى زیاتر بكات و رۆڵه‌ى زیاترى عێراق بكاته قوربانى.