بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عیراق نعێم سوهەیل ڕاسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.
بەپێى زانیارییەکان شەوى ڕابردوو هێزە سیاسییەکانى عیراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ و ڕێککەوتوون لەسەر دانانى سوهەیل بە سەرۆک وەزیرانى عیراق بەشێوەیەکى کاتى.
ڕاسپاردنى کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانى عیراق دواى نزیکەى سێ مانگ دێت لە دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى و شکستهێنانى محەمەد عەلاوى بۆ پێکهێنانى کابینەى حکومەت.