Home » هەواڵ » کوردستانی » شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
لۆگۆی پارتی

شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان لەپەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیکانە پارتی شاندێك ڕەوانەى بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنى پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێ، دەشڵێت، هەموو لایەنەکان داواى سازشکردن لە  کورد دەکەن.

 لەمیانى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى دیجلەى عێراقى ، ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پارتى شاندێک بەرەو بەغدا ڕەوانە دەکات ئەوەش بەمەبەستى تاوتوێکردنى چەند پرسێکى سیاسى لەوانەش پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى عێراق.

وتیشى، هەموو لایەنەکانى عێراق تەنها داوا لەکورد دەکەن سازش بکات و ئەو داوایەش لەپێکهاتەکانى ترى عێراق ناکرێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لایەنە سیاسیە شیعەکان گەر بیانەوێت دەتوانن عێراق لەقەیرانەکە دەر بکەن و کێشەکەى ئێستاش بۆ جێگرەوەى عەبدولمهەدى بەهۆى ناکۆکى نێوان ئەو لایەنەنانەوە ماوەتەوە.

لەبارەى شکست و دەستهەڵگرتنەوەى عەلاوى لەپێکهێنانى کابینەکەى، ڤیان سەبرى وتى، محه‌مەد تۆفیق عەلاوى لەجێى خواستى خۆپیشاندەران و لایەنە سیاسیەکاندا  نەبووە و پارتیش کاندیدى حزبى نەکردووەتە مەرجى بەشدارى کابینەکەى.

دواى شکستهێنان و وازهێنانى عەلاوى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى، لەئێستادا گەڕێکى ترى کۆبونەوەکان بەسەرپەرشتى سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسیە شیعەکاندا دەستى پێکردووە و تەوەرى گفتوگۆکان لەسەر دۆزینەوەى کاندیدێکى دیکەیە بۆ پێکهێنانى کابینەکە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.