Home » هەواڵ » کوردستانی » فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
لۆگۆی یەكگرتووی ئیسلامی

فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەڕاگەیەنراوێکدا، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ڕێگاچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت.

دەقی  ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

وەك لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە باروگوزەرانی دارایی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی خراپدایە و بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا و وەستانی كار و كەسابەتیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێندەی تر ژیان و گوزەرانیانی سەختتر كردووە، بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر پەیداكردنی بژێوی ڕۆژانەیان دەژین لە كاسبكار و دوكاندار و كرێكار و شۆفێرانی تەكسی، لەبەر ئەوەی چاككردن و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان ئەركی حكومەتە بەپێی دەستور و یاسا، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داواكارین ڕێگاچارەی گونجاو و بەپەلە بگرنە بەر بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاوڵاتییە كەم دەرامەتانە، تا ئەوانیش بتوانن بژێوی خێزانەكانیان پێ دابین بكەن، بەهەموومانەوە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم بارودۆخە نا ئاساییە تێپەڕینین.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی

لە پەرلەمانی كوردستان

30-3-2020

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.