Home » هەواڵ » عێراق » فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەغداو بەسرە راگرت
‌فڕۆکەخانەی سلێمانی

فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەغداو بەسرە راگرت

‌فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی بەغداو بەسرەی راگرت.

 ئەو بڕیارەش لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەدا دێت کە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەدرێن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەكان تەنها گەشتە ناوخۆییەكانە بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی بغداد و بەسرە.

 بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (كـــۆرۆنــــا) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەپێ ی بەیانی ژمارە (١٥)

بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی یە ناوخۆییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی‌ بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی بغداد و بەسرە درا بەپێی بڕیارەكە لە ٢٠٢٠/٣/١٤ تــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ جێ بەجێ دەكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.