Home » هەواڵ » عێراق » لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، 26 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
بۆردومانی بنکەیەکی حەشدی شەعبی

لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، 26 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە بوردومانێکی ئاسمانی لەناوچەی ئەبوكمال کە دەکەوێتە سنوری نێوان سوریا – عێراق 26 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

شەوی رابردو سێ فڕۆکەی جەنگی بنکەی ئیمام عەلی-یان بۆردومانکرد، کە چەکدارانی دەستەی حەشدی شەعبی تێدا جێگیرە لە ناوچەی ئەلحسیان لە ئەبوكمال کە دەکەوێتە سنوری نێوان عێراق – سوریا.

لەوبارەیەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە بوردومانێکی ئاسمانی لەناوچەی ئەبوكمال کە دەکەوێتە سنوری نێوان سوریا – عێراق 26 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.

ئەم بۆردومانە لەپاش ئەوە دێت، شەوی رابردو هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی تاجی لەباکوری بەغداد ئەنجامدرا و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندوە، بەڵام واشنتن گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبارکرد.

هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، هێرشەکە بەهۆی 18 موشەکی جۆری کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە دو سەربازی ئەمریکی و بریتانی کوژران و 10 سەربازی دیکەش برینداربون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.