Home » ئابوری » نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی
نرخی نەوتی خاو

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی

پاش ئەوەی زۆربەی وڵاتانی کاریگەری جیهان بڕیاریاندا پشتیوانی کەرتی تایبەت و ئابوری وڵاتەکانیان بکەن بەدابینکردنی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ روبەروبونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو  لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ترس و دودڵی ئەوە لەئارادایە کە بەهۆی کۆرۆناوە خواستی نەوت کەمتر ببێتەوە، بەڵام پشتیوانی دارایی زۆری وڵاتانی کاریگەری جیهان بۆ روبەروبونەوەی کاریگەرییە ئابورییەکانی جیهان پاڵی بەنرخی نەوتەوە نا لەبازاڕەکاندا کەمێک بەرزبونەوە بەخۆوە ببینێت.
نرخی هەر بەرمیلێک لەنەوتی برێنت لەبازارڕەکانی جیهاندا، 22 سەنت زیادیکرد کە لەسەدا 0.8-ی نرخەکەیەتی و بەوەش گەیشتە 26.56 دۆلار.
هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکا زیاتر بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک 42 سەنتی چوە سەر کە لەسەدا 1.9-ی نرخەکەیەتی و هەر بەرمیلێک بە 23.02 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لەوبارەیەوە، پیتەر کۆڵمان، سەرۆکی دامەزراوەی ودسایتی ئوستوڕاڵی بۆ پەرپەێدانی نەوت و گاز رایگەیاند، ساڵێکە هیچ کەسێک لەوە دڵنیا نیە کە نرخی نەوت بۆ کوێ دەچێت و چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا دێت.
سەرکردەکانی گروپی 20 بەڵێنیاندا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بخەنە بازاڕەوە لەپێناوی سنوردارکردنی رێژەی بێکاری و لەدەستدانی داهات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.