Home » هەواڵ » عێراق » نۆ پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی نەسر دەكشێنەوە
حەیدەر عەبادی

نۆ پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی نەسر دەكشێنەوە

نۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی دەکات، لە هاوپەیمانێتییەكە كشانەوە و پێكهێنانی گرووپێکی نوێیان راگەیاند و دەڵێن، ئامانجیان راستکردنەوەی هەڵەکانی پێشووە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە میدیاكان بڵاوكراونەتەوە، پەرلەمانتارانی كشاوە لە هاوپەیمانیی نەسر دەڵێن “لەسەر بنەمای ئەو رەوشە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، ئەوەش لە ئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی وڵات بۆ ماوەی زیاتر لە 17 ساڵ و خۆپێشاندانی ئاشتییانەی گەنجان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی كە چەندین كەسیان كوژراون و برینداربوون و نەخۆشی، قەیرانی ئابووری، دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی بەدواداهات، ئێمەی پەرلەمانتاران وەكو بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و نیشتمانی پێكهێنانی گردبوونەوەی نیدای عێراقمان لە پەرلەمان راگەیاند”.

پەرلەمانتارە کشاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئامانجی گرووپەکە راستكردنەوەی هەڵەكانی پێشووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، هەریەك لە پەرلەمانتاران فەلاح خەفاجی، یوسف كیلابی، عەلا دلفی، ریاز تمیمی، ئیحسان سەلەبی، تەها دیفاعی، فالح زیادی، خەلیل مەولا و هنا توركی لە هاوپەیمانیی نەسر جیابوونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.