Home » هەواڵ » کوردستانی » “هەرێمی کوردستان لەدانوستان و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت “
ئالای عێراق - ئالائ هەرێم

“هەرێمی کوردستان لەدانوستان و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت “

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای رێزلێنان بۆ دامەزراوەکان و دەستوری عێراقی فیدراڵ پێداگری لە دەسەڵاتەکانی دەکات هەر بەو شێوازەی کە لەدەستوری عێراقدا جێگیربوە، دەشڵێت، “گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا  بۆ گەیشتن بەسازان بەردەوام دەبێت”.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای رێزلێنان بۆ دامەزراوەکان و دەستوری عێراقی فیدراڵ پێداگری لەدەسەڵاتەکانی دەکات هەر بەو شێوازەی کە لەدەستوری عێراقدا جێگیربوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لەدانوستان و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بەسازان لەسەر هەمو کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

لە ئێستادا شاندێکی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی و ئه‌ندامیه‌تیی هەریەک لە ڕێبوار بابکەیی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى و کاروان گەزنەیی، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی و ئاشنا عبداللە و کلارا عۆدیشۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لەفڕاكسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانە، بۆ بەشداریکردن لەکۆنفڕانسێکی تایبەت بەپرسی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بەپرسی کورد لەپارچەکانی تری کوردستان، هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان جەختی کردەوە، لەسەر ئەوەی پێویستە بەگفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی واقعیانەو لەسەر مێزی دانوستان کێشەکانی کورد لەوڵاتانی دەوروبەر چارەسەر بکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.