فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست هیوای کورد كەوتوە، ڕایگەیاند: پێش نەورۆز تونێلی پیرمام بەڕووی هاوڵاتیان دەكرێتەوە .
جێگەی باسە لە ساڵی ٢٠١٠ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروستكردنی ژمارەیەك تونێلی راگەیاند و لەم چواچێوەیەشدا تونێلی پیرمام كە بڕیار بوو لە ساڵی ٢٠١٤دا بكرێتەوە و دواتریش بەهۆی دروستبونی قەیرانی دارایی پڕۆژە دواكەوت و دواتر كاركردن لە پڕۆژەكە دەستیپێكردەوە.