Home » هەواڵ » عێراق » وەزیری تەندروستی هەرێم گەیشتە بەغدا
سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی هەرێم گەیشتە بەغدا

بەمەبەستی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای حكومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغداد، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد.

ژیان_بەغداد: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە هەرێم و دابینكردنی بڕەبەشی پێداویستی پزیشكی، هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم گەیشتە شاری بەغداد.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ ئێوارە بەشداری كۆبوونەوەی لێژنەی باڵا دەكات و لەگەڵ بەڕێز (د. جعفر علاوی) وەزیری تەندروستی عێراق كۆدەبێتەوە”.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی خۆپارێزی لە پەتای كۆڤید-19، لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیاریانداوە لە كافتریا و ئەو شوێنانەی نێرگەلەی تێدایە، نێرگەلەكێشان قەدەغەبكرێت ‌ و فەرماندراوە بە راگرتنی ئاهەنگ و لایڤ میوزیك‌، بەكارهێنانی پێداویستی (قاپ، كەوچك، پیاڵە و پەرداخ)ى سەفەری لەسەرجەم شوێنە گشتییەكاندا و داخستنی سەرجەم هۆڵەكانی لەشجوانی و مەلەوانگەكان و گەیم سەنتەرەكان بۆ كاتێكی نادیار.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.