Home » هەواڵ » عێراق » پەرلەمانتارێکی پارتی: هەموو لایەنە سیاسییەكان پشتیوانی گەڕانەوەی عەبدولمەهدی دەكەن
عادل عه‌بدولمه‌هدی

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەموو لایەنە سیاسییەكان پشتیوانی گەڕانەوەی عەبدولمەهدی دەكەن

عیماد باجەلان پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری دەستلەكاركێشاوە جارێكی تر بۆ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی نوێ رابسپێردرێت .

باجەلان لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی: عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری دەستلەكاركێشاوە زۆرترین چانس و یەكەمین و دواین بژاردەیە بۆ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی نوێ.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا باجەلان وتی: لەماوەی جەند رۆژی داهاتوودا لیژنەیەكی حەوت كەسیی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە بۆ باسكردن لەبابەتی مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەیدا.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە هەموو لایەنە سیاسییەكان پشتیوانی گەڕانەوەی عەبدولمەهدی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت جگە لە هاوپەیمانی نەسر، كە هەر لەسەرەتاوە دژایەتی ناوبراوی كردووە و ئێستاش بەردەوامن لە دژایەتیكردنی.

دوای شكستهێنانی عەللاوی لە تێپەراندنی كابینە وەزیرییەكەی لە پەرلەمان و ئەو ئاستەنگانەی بۆ كوتلە سیاسییە شیعییەكان بووە بۆ ئەوەی جێگرەوەیەك بۆ شوێنی عەللاوی دەستنیشان بكەن، ئێستا ئاراستەیەكی بەهێز لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە دروست بووە بۆئەوەی عەبدولمەهدی لە پۆستەكەیدا بمێنیتەوە بەتایبەت، كە كورد و سوننە ئەو بژاردەیەیان زۆر لاپەسەندە .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.