Home » هەواڵ » جێهان » چین شەمەندەفەرێکی پڕ لە پێداویستى پزیشکى دەنێرێتە ئەوروپا
شەمەندەفەر

چین شەمەندەفەرێکی پڕ لە پێداویستى پزیشکى دەنێرێتە ئەوروپا

دواى ئەوەى چین کۆنتڕۆڵى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناى کرد، لە ئێستادا هاوکاری وڵاتانی دیکە دەکات و لەو چوارچێوەیەدا شەمەندەفەرێکی پڕ لە پێداویستى پزیشکى دەنێرێتە ئەوروپا.

میدیا فەرمیەکانى چین بڵاویانکردووەتەوە، ئەو شەمەندەفەرە ئەمڕۆ یەکشەممە لە وێستگەى یو لە رۆژهەڵاتى چینەوە دەستی بە جوڵە کردووە و وا بڕیارە یەکەم گەشتى بۆ  پایتەختى ئیسپانیا بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەمەندەفەرەکە هەڵگرى ١١٠ هەزار دەمامکى تەندروستى و سەدان پۆشاکى خۆپارێزى و پێداویستى پزیشکییە بۆ روبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسەکە، گەشتەکانى ئەو شەمەندەفەرەش بۆماوەى دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش چین بۆ روبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسەکە هاوکاری پێشکەشی عێراق و هەرێمى کوردستان و چەند وڵاتێکى دیکە کرد.

لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ لە وڵاتى چین لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەبەرامبەریشدا ژمارەى توشبووان و گیان لەدەستدان لە وڵاتانى ئەوروپا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، کە زۆرترین ژمارەش لە ئیتاڵیایە کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس توشبوون و نزیکەى پێنج هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.