Home » هەواڵ » کوردستانی » چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سێ گوندی خانەقین
چەکدارانی داعش

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سێ گوندی خانەقین

بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند، شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سێ گوندی خانەقین، لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەکاندا دو سەربازی حەشدی شەعبی کوژران و سێ چەکداریی دیکەش برینداربون.

خالید دارا، بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لە خانەقین راگەیاند، “کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر سنوری گوندەکانی عەلی سەعدون، مەردان و گوندی محەمەد عەباس-ی سەر بەقەزای خانەقین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گوندی محەمەد عەباس خاڵێکی پشکنینی حەشدی شەعبی هەیە و بەهۆی هێرشەکەوە دو سەربازی حەشدی شەعبی کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.

بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لە خانەقین باسی لەوەشکردوە، روبەڕوبونەوەکان و دەنگی هاوەن و دەستڕێژی گوللە تا کاژمێر 12:00ی شەو بەردەوام بوە و دواتر  هێرشەکان کۆتاییات پێهاتوە.

رونیشیکردەوە، داعش ماوەیەکی زۆره هێرش و پەلاماردانی بۆ سەر گوندەکانی سنوری خانەقین دەستپێکردوە، ئەوەش وایکردوە لە ترسدا زۆربەی گوندەکانی سنوری خانەقین چۆڵ بکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.