پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ده‌وامه و سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له ڕۆژی دووشه‌ممە 23ی ئاداری 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممە 23ی ئاداری 2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت، شایه‌نی باسه ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، هی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تا ئێسته به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی خه‌ڵك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌هێشتنی هه‌موو گردبوونه‌وه‌یه‌ك، ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه دابه‌ش كراوه.