Home » هەواڵ » عێراق » 8 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە بەغدا تۆماركرا
ڤایرۆسی كۆرۆنا

8 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە بەغدا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند،”8 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش 7 كەسیان لە بەغدان و ئەو دیكەیان لە نەجەفە”

سه‌یف به‌در وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هه‌شت حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 56 كه‌س.

سه‌یف به‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت، هه‌شت كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، كه‌ حه‌وت كه‌سیان له‌به‌غدان و كه‌سێكی دیكه‌شیان له‌نه‌جه‌فه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، داواشی له‌هاوڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنمایی و راسپارده‌ ته‌ندروستیه‌كان بن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ته‌ندروستی كه‌رخ له‌به‌غدا رایگه‌یاند، دو كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، چاكبونه‌ته‌وه‌و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 48 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق  و هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌، هاوكات چوار كه‌سی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دو كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.