Home » هەواڵ » کوردستانی » ” ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران لە ئاستێكی زۆر باشدایە”
نەسروڵا ڕەشنوودی سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر

” ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران لە ئاستێكی زۆر باشدایە”

سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە 9 مانگی ڕابردوودا هێندەی ساڵێك ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێراندا كراوە و لە ئاستێكی زۆر باشدایە.

نەسروڵا ڕەشنوودی سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی سێ دەروازەی فەرمی حاجی ئومەران و باشماخ و پەروێزخان و هەروەها مەرزە لاوەكییەكان وەك كێلێ و سەیرانبەند و شۆشمێ و شێخ سڵە زەمینەیەكی لەبار ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران.

وتیشی”سەرباری هەموو لەمپەر و ئاستەنگەكان وەك سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا و كێشە دارایییەكان، پەوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە و بەپێی داتا نافەرمییەكان لە 9 مانگی ڕابردوودا هێندەی ساڵێك ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانماندا ئەنجام دراوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.