Home » هەواڵ » عێراق » محەمەد حەلبوسی، سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد
محەمەد حەلبوسی

محەمەد حەلبوسی، سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاگاداربون لە رەوشی خزمەتگوزاری و ئەمنی هاوڵاتیان و هەوڵەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد و رایگەیاند، بەرپرسیاریەتی دوبارە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە لە ئەستۆدەگرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی پارێزگای نەینەوای کردوە و لەگەڵ نەجم جبوری پارێزگار و فەرماندە سەربازییەکانی شارەکە کۆبوەتەوە.
ئەوەش هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا هەوڵەکان بۆ دوبارە ئاوەدانکردنەوە شارەکە و گەڕانەوەی ئاسایش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، لای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردوەتەوە کە هەوڵدەدەن سەرجەم ئاستەنگییەکانی بەردەم گەڕانەوەی “بەهاری نەینەوا” لابەرن و ئەوان بەرپرسیاریەتی دوبارە ئاوەدانکردنەوە شارەکە هەڵدەگرن.
پارێزگای موسڵ دوەم گەورەترین پارێزگای عێراقە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی عەرەبی سونە و کورد پێکهاتون، لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 داعش شارەکەی کۆنتڕۆڵکرد و لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2017دا شارەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنتڕۆڵکرایەوە و لە ئەنجامیشدا بەشێکی زۆری شارەکە خاپوربو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.