Home » هەواڵ » عێراق » ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەستکاری مووچەی فەرمانبەران ناکرێت
مووچەی فەرمانبەران

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەستکاری مووچەی فەرمانبەران ناکرێت

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە دەستکاری مووچەی فەرمانبەران بکرێت یان پلانی پاشەکەوتی مووچە هەبێت.

دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان داهاتی عێراق لەسەدا 40 کەمیکرد دەنگۆی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران لایەن حکومەتی عێراقەوە بڵاوکرایەوە.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە کە پلانی دەستکاریکردنی مووچەی هەبێت یان مووچە پاشەکەوت بکرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی وزەی عێراق، مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق بۆ دوو ملیار دۆلار کەمیکردووە، لەکاتێکدا پێشتر مانگە 4 ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.