Home » هەواڵ » عێراق » بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی میسر لە عێراق كۆبوونەوە
بەرهەم ساڵح - عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق

بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی میسر لە عێراق كۆبوونەوە

سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق، گفتوگۆكرا دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عێراق و میسر.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەی سەرۆک بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی میسر لە عێراق گفتوگۆكرا دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندیی دوقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عێراق و میسر، ھاوکات جەختیشكرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەكان و هەماهەنگی بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكه.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە باڵیۆزی میسردا ئاڕاستەى عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی میسر خواست، ھەروەھا لێكەوته تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابورییەكانی پەتای كۆرۆنا تێپەڕێنێت.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی میسر، سوربونی وڵاتەکەی دوپاتكردەوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات لە تەواوی بوارەكاندا كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بكات، ھەروەھا ویستی وڵاتەكەیشی نیشاندا بۆ هەماهەنگی كردن له روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هێنانەدی تەندروستی و سەلامەتی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.