Home » ئابوری » تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى مووچە مانگى یەک دیارى نەکراوە
بڕێکی پاره

تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى مووچە مانگى یەک دیارى نەکراوە

ئەمڕۆ هەینى، 11 ڕۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونى دووەمى ئەمساڵدا، بەڵام وەزارەتى دارایى هیچ خشتەیەکى دابەشکردنى مووچەى رانەگەیاندووە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنى پارەکەى بەغداد دیارنییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپه‌ڕی ‌ئێمه كەوتووە، تائێستا لە لایەن وەزارەتى دارایی و ئابوریى حکومەتى هەرێم لە دابەشکردنى مووچەى مانگى کانوونى دووەم (مانگى یەک) ئاگادار نەکراوینەتەوە، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.

پیشتر بە پێى بڕیارێکى حکومەت، وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پێنجى هەموو مانگێک دەستى بەدابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکرد، بەڵام مانگی ڕابردوو بۆ 9ی مانگ دواکەوت و ئەم مانگەش تا ئەمڕۆ کە 17ى نیسانە هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنى مووچە دیارنییە، چاوەڕواندەکرێت بە 40 رۆژ جارێک مووچە بدرێت.

لەبارەى گەیشتنى پارەکەى بەغداد تایبەت بە مووچەى بەشێک لە فەرمانبەرانى هەرێم، شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگەیاند، تا ئیستا پارەکە نەخراوەتە سەر حساب بانکى هەرێم و رەوانە نەکراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.