Home » هەواڵ » عێراق » تەندروستی جیهانی: ئامارەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم و عێراق دروستە
ڤایرۆسی كۆرۆنا

تەندروستی جیهانی: ئامارەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم و عێراق دروستە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەینێت ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەرجەم عێراق راست و دروستە و دوورە لە تەزویری ژمارەكان.

ئاوێنه‌: عەدنان ئەلعالەمی نوار ، ئەندامی رێكخراوی تەندروستی جیهان لەعێراق رایگەیاند :” ئەو ژمارانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقییەوە بڵاوكراونەتەوە (100%) راست و دروستن”.

وتیشی : ” ئەو ژمارانە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری دەكرێت و سەرجەم ژمارەكان راست و دروستن گومانیان تێدا نییە”.

لەلێدوانەكەیدا عەدنان وتی : ” زۆربەی ئەوانەی لە عێراق تووشی كۆرۆنابوون ، لەدەرەوەی وڵات گەراونەتەوە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی هەڵگری ڤایرۆسەكەیان زۆرتر تێدایە”.

ئەمەو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە ، ئەوان پابەندن بەرێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.