Home » هەواڵ » کوردستانی » حكومەتی هەرێم بەشێك لەدەرماڵەی فەرمانبەران كەمدەكاتەوە
دەرماڵەی فەرمانبەران

حكومەتی هەرێم بەشێك لەدەرماڵەی فەرمانبەران كەمدەكاتەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی ئێمە كەوتووە، حكومەتی هەرێم بەناوی “ڕێكخستنەوە و دادپەروەریی لەدەرماڵەكان” بەشێك لەدەرماڵەی فەرمانبەران كەمدەكاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم ئەو پڕۆسەیە بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ ئەنجامدەدات‌و سەرەتا دەستكاری دەرماڵەی ئەو فەرمانبەرانە ناكرێت، كە لەبەرەی پێشەوەی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنان وەك “پزیشك و هێزە ئەمنییەكان” ئەویش بۆ ئەوەی ئەو دەستكاریكردنە كاریگەریی لەسەر جێبەجێكردنی ئەركی ئەو دوو سێكتەرە گرنگە نەبێت.

بەهەمان شێوە موچەی مامۆستایان لەم سەرەتایەی ڕێكخستنەوەی دەرماڵە دەستكاریناكرێت، ئەویش بۆ ئەوەی دەستكاریكردنە كاریگەریی لەسەر كۆتا مانگەكانی پڕۆسەی خوێندن نەبێت و بەو هۆیەوە پڕۆسەی خوێندن پەكی نەكەوێت.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە هەرسێ سێكتەرەكە “هێزە ئەمنییەكان، تەندروستی و پەروەردە” لەپاش كۆتایهاتنی ئەم قۆناغە ڕێكخستنەوەی دەرماڵە ئەوانیش دەگرێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.