دیوانی وەقفی سوننی عیراق بڕیاریدا ڕۆژی هەینی بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
دیوانی وەقفی سوننی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ پێنج شەممە 23ی نیسان دەبێتە تەواوكەری مانگی شەعبان-ی كۆچی و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دادگای باڵای سعودیە بڕیاریدا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ بینینی مانگ بگەڕێن و ئاشكرای كرد.