Home » هەواڵ » جێهان » لەئێستادا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار كەس توشبوی كۆرۆنا بون
ڤایرۆسی كۆرۆنا

لەئێستادا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار كەس توشبوی كۆرۆنا بون

لەئێستادا لە وڵاتانی كیشوەری ئەوروپا زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار كەس توشبوی كۆرۆنا بون و لەو ژمارەیەش 141 هەزار و 551 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا لە وڵاتانی كیشوەری ئەوروپا زیاتر لە ملیۆنێك و 201 هەزار و 713 كەس توشبوی كۆرۆنا بون و لەو ژمارەیەش 114 هەزار و 551 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا 381 هەزار و 256 كەس پەتاكەیان پەڕاندوە و چاكبونەتەوە.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانەی داتا سەنتەری جیهانی، تا ئێستا زۆرترین قوبانیانی كیشوەرەكە لە وڵاتی ئیسپانیایە كە 213 هەزارو 24 كەسە بەدوای ئەویشدا ئیتاڵیا دێت 189 هەزار و 973 كەس توشی پەتاكە بون و فرەنساش لە ریزبەندی سێهەمی وڵاتانی ئەوروپا دێت كە 158 هەزار و 183 كەس توشی كۆرۆنا بون و هەرچی ئەڵمانیا و بریتانیایە لە پلەی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەكەدان، بە جۆرێك لە ئەڵمانیا 153 هەزار و 129 كەس توشی پەتاكە بون و لە بریتانیاش 138 هەزارو 78 هاوڵاتی توشبون.
لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان، زیاتر لە دو ملیۆن و 736 هەزار و 034 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 191 هەزار و 420 كەس گیانیانلەدەستداوە و 751 هەزار و 772 كەس چاكبونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.