Home » هەواڵ » عێراق » وادەی دەنگدان لەسەر کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشکراکرا
مستەفا كازمی

وادەی دەنگدان لەسەر کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشکراکرا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق بخرێتەبەردەم پەرلەمان، دەشڵێت “دۆخی تەندروستی، ئابوری و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت سێ ئاستەنگین کە پێویست دەکات حکومەت چارەسەرییان بۆ بدۆزێتەوە”.

ستار جابر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، رێگای بەردەم حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ئاسان نیە و پێویست دەکات لەو ماوەیەدا چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ دۆخی تەندروستی، ئابوری و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادەبکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، حکومەتی نوێ لە دو هەفتەی داهاتودا پێکدەهێنرێت و یەکدەنگی سەرجەم لایەنەکان لەبارەی کاندیدی راسپێردراو هاوکاری سەرەکی سەرکەوتنی بەرنامەی حکومەت دەبێت، زۆرینەی پەرلەمانتارانیش ئامادەی دەنگدانن بەو کابینەیە.

9ی نیسان مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردراو و بە گوێرەی دەستور 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی کابینەکەی حکومەتەکەی بخاتەبەردەم پەرلەمانی عێراق.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.