Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە 
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٧٢١) پشكنین ئەنجام دراوە، (٥٤٠) هەولێر، (١٢٤) سلێمانی، (٥٧) دهۆك، دەشڵێت،”دەرەنجام (٤٤) تووشبووی نوێ تۆماركرا”.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٣٧٣) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز ، لەئێستادا تەنها (١٦٣٩) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٩) لە هەولێر، (١٧٥) لە سلێمانی، (٦٨٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣١) لە ڕاپەرین، (٨) كۆیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٧٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٨) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٤١)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. كەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٣٧٣) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٩) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٩) لە هەولێر، (١٧٥) لە سلێمانی، (٦٨٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣١) لە ڕاپەرین، (٨) كۆیە وە (٤٧٣٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (١٣٨) هاووڵاتی.

  1. پشكنین

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٧٢١) پشكنین ئەنجام دراوە، (٥٤٠) هەولێر، (١٢٤) سلێمانی، (٥٧) دهۆك

دەرەنجام (٤٤) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

  • پارێزگای هەولێر (٤١) پۆزەتیڤ، (١٧) ئافرەت، (١٥) پیاو، (٩) منداڵ بە گشت تەمەنەكان، كە دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەكان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەكەكانی ( كانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، كارێزان، زانكۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) كە زۆربەی زۆریان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیكە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
  • پارێزگای سلێمانی (٣) پۆزەتیڤ، ئافرەتن تەمەنیان (٢٨)، (٢٤)، (٢٠) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
  1. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٧٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٨) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی چونكە لەبەردەم ترسناكیەكی گەورەداین ، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

٦ی نیسانی٢٠٢٠

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.