Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی كشتوكاڵ هەلی كار ڕادەگەیەنێت
هەلی كار

وەزارەتی كشتوكاڵ هەلی كار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، وەك پێشتر بەڵێنیان دابوو كە هەوڵ دەدەن بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەكان.

بەپێی راگەیەندراوەكە “كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی كە موڵكی وەزارەتمانە و بەكرێ داومانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیایی ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار، لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەیەنین بە رەخساندنی (50) پەنجا هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار”.

وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت “لێرەوە داوا لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەموو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە”.

هەروەها روونیكردۆتەوە “لەڕێگەی ئەم راگەیاندراوە دڵنیایی دەدەینە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، كە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ رەخساندنی هەلی كار لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها لەچوار چێوەی هەمواری یاساكانیش هەوڵی زۆر باش دراوە، بۆیە لە داهاتوودا لە پارێزگاكانی تریش لە هەلیكاری تر ئاگادارتان دەكەینەوە”.

رێگەكانی پەیوەندی:

ئیمەیل awarahamed@gmail.com

ژمارە مۆبایلەكانی

07704472383

07501182383

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.