Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە
وەزارەتی ناوخۆی حكومەت

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،”هاتوچۆكردنی پیادە قەدەغەیە”

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە،”هەر کەسێک لە قەزایەک یاخود شارێک گیریخواردوە و پێویستە بگەڕێتەوە ئەوا تەنها 72 كاتژمێر مۆڵەت هەیە بۆ گەڕانەوەی و پێویستە پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار بکات بۆ ئەوەی کار ئاسانی بۆ بکەن”

ئەوەشی خستوەتەرو،”گشت مارکێتەکان و نانەواخانەکان و ئەو شوێنانەی بە مەبەستی خزمەتکردنی خەڵک ڕێگەپێدراون لە دوای کاتژمێر (11) ی شەو تاوەکو (6)ی بەیانی دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانە ئێشکگرەکان”

لە خاڵێكی دیكەی بەیاننامەكەدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە،”هەر کەسێک سەر بە هێزە ئەمنیەکان کەمتەرخەمی بنوێنێت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، یان پێشێلی بکات کاتێک لە ئەرکدا نەبێت بە (5) ڕۆژ زیندانی سزا دەدرێت”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.