Home » هەواڵ » عێراق » پشتیوانی یەکێتی لە مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق
لۆگۆی یەکێتی

پشتیوانی یەکێتی لە مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێشوازی لە کاندیدکردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایه‌تی هەێمی کوردستانیش دوای راوێژ بوه‌ له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسەرۆکی یەکێتی.
مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەی رۆژی 2-ی نیسانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێک لە تەوەرەکانی تایبەت بوە بەپرسی پشتیوانیکردن لە کاندیدکردنی “مستەفا کازمی، ئه‌گه‌ر به‌ڕێز عه‌دنان زورفی له‌ به‌ربژێری بكشێته‌وه‌، چونکە ئێمه‌ کازمی بە دۆستی کورد دەزانین، و بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی بدەینێ بۆ بون به‌ سەرۆك وەزیران، ئه‌وا به‌ڕێزیان ئەو مافانەی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزێت کە لە دەستوری عێراقدا هاتوە و گەشە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات. لە چەند رۆژی رابردوش، مستەفا کازمی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهورەوە کردوە و، داوای پشتیوانیی لێ كردوه‌”.
ئەوەش هاتوە، په‌یوه‌ندار به‌م پرسه‌، ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان  پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتییەوە کردوە و دوای راوێژ لەگەڵ یەکێتیدا به‌یاننامه‌کەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان  دەرچو، کە تێیدا پشتگیری هەرێمی کوردستان بۆ مستەفا كازمی دەربڕیوە.

مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی ئەوەشی خستوەتەڕو، به‌ لەبەرچاوگرتنی داواکاری ره‌وای خۆپیشاندەران و خواستی لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی و، لە سۆنگەی باوەربون بە پێویستیی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ بۆ دابین كردنی سه‌قامگیری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌ پێویستی ده‌زانێت كه‌ حكومه‌تێكی به‌هێز و نیشتمانی و پابه‌ند به‌ ده‌ستوور به‌ زووترین كات له‌ به‌غدا په‌سه‌ند بكرێت.
باس لەوەشکراوە، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی بانگهێشتی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان ببه‌ستن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.