Home » هەواڵ » عێراق » پێشوازی سەرۆك كۆمار لە وەفدی هەرێمی كوردستان
بەرهەم ساڵح و ئاوات شێخ جەناب

پێشوازی سەرۆك كۆمار لە وەفدی هەرێمی كوردستان

سەرۆك كۆمار و وەفدی هەرێمی كوردستان جەخت لە بەردەوامبوونی دیالۆگ دەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدی هەرێمی كوردستان كرد كە بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی سەردانی بەغدایان كردووە.

لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگیی ڕاوێژ و هەماهەنگی نێوان لایەنەكان كردەوە سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كە لە توانایدا بێت داواكارییە رەواكان و چاكسازییە خوازراوەكان جێبەجێ بكات.

جەختیشیكردەوە كە گرنگی پشتبەستن بە دەستوور و بەرژەوەندی نیشتمانیی بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، وەفدی حكومەتی هەرێمیش باسیان لە گرنیی لێكگەیشتنی هاوبەش كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.