Home » هەواڵ » کوردستانی » پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە 
پەروەردەی سلێمانی

پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەسەر قوتابخانەی ئەلیكترۆنی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پاسۆرد و یوزەری سەرجەم مامۆستایان و خۆێندكاران و قوتابیان لە سیستەمەكەدا هەیە.

خۆگر خالید، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (هیوای کورد) كەوتووە ڕایگەیاندووە، سەرجەم بەڕێوەبەرەكان ئاگادار دەكەین، كە لە ئێستادا پاسۆرد و یوزەری سەرجەم مامۆستایان و خۆێندكاران لە سیستەمەكەدا هەیە و ئەوانەشی offline لە گروپی تایبەت بە بەڕێوەبەرەكان دانراوە و هەر بەڕێوەبەرێكیش پرسیارێكی هەیە دەتوانێت لەگروپەكانیان بیكات.

ڕاشیگەیاندووە، مامۆستایان و خۆێندكاران ئاگادار دەكەین، كە لەماوەی (٤۸) كاتژمێری داهاتوودا پاسۆرد و یوزەرەكە دەگاتە دەستیان و ئاگاداری ئەكاونت و پەیجی قوتابخانە و خۆێندنگەكانیان بن بۆ چۆنیەتی گەشتنی پاسۆرد و یوزەرەكان.

ڕاشیگەیاندووە، داواكارین هیچ پاسۆرد و یوزەرێك لە هیچ تۆرێكی كۆمەڵایەتی بڵاونەبێتەوە و بەڕێوەبەرەكان ڕێكاری تایبەت بگرنە بەر بۆ گەیشتنی یوزەر و پاسۆردەكە بە مامۆستایان و خوێندكاران بە ئاسانترین شێواز.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.