Home » هەواڵ » جێهان » ژمارەی گیانلەدەستدان و توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرزبووەوە
کیت-ی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ژمارەی گیانلەدەستدان و توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەرزبووەوە

تادێت ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ڕوو لە هەلکشان دەکات.

زانکۆ جۆنز هوبکنز بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە چوار هەزار کەس.

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتۆتە 189 هەزار و شەش کەس، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 865 کەس بەو ڤایرۆسە گیانیانلەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو هەفتەی پڕ لە ئازار چاوەڕێی وڵاتەکەی دەکات، وتیشی مانگی نیسان هەموو کارێک دەکەن بۆئەوەی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ بن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.