Home » هەواڵ » جێهان » یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت یاریەكانی دەستپێبكاتەوە
لۆگۆی یانەی بەرشەلۆنە

یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت یاریەكانی دەستپێبكاتەوە

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەهۆی كۆنتڕۆڵ نەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست بە یاریكردن نەكاتەوە، پێیوایە ئەو كارە سەركێشیە بە یاریزان و ڕاهێنەر و فەرمانبەرەكانیەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاند، رونیدەكاتەوە، بەلایەنی كەمەوە شەش یانەی لالیگا پەیوەندیان بە بەرشەلۆنەوە كردووە و پاڵپشتی دەكەن، بۆ ئەوەی یاریەكان دەست پێنەكەنەوە.

رۆژنامەكە ناوی ئەو یانانەی ئاشكرانەكردووە كە پشتیوانی یانە كەتەلۆنیەكە دەكەن بۆ داواكاریەكەی جگە لەوەی تەنها ناوی بەلدولیدی وەك نمونەی ئەو شەش یانەیە هێناوەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی لە زاری سەرۆكەكەیەوە هەرشەی كرد لەو یانانەی كە خواستیان خولەكان دەست پێنەكەنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.