Home » هەواڵ » کوردستانی » ‎‎پارێزگاری سلێمانی: قەدەغەکردنی هاتوچۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

‎‎پارێزگاری سلێمانی: قەدەغەکردنی هاتوچۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە

‎د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، ‎پارێزگاری سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، بۆ گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، قەدەغەکردنی هاتوچۆ وەک لەبەیانەکانی پێشوی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە؛ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە، بەمەرجێک پابەندی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی‌و کارگێڕیی و ئارامییەکان بن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی‌ نوێی‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆوه‌ ده‌ركرد، به‌پێی‌ یه‌كێك له‌بڕیاره‌كان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل‌و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت‌و هەرکەس سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 4-4-2020وه‌ جێبەجێدەکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.