Home » هەواڵ » کوردستانی » ئومێد خۆشناو: چارەسەركردنی قەیرانەكان لەسەرووی ئیرادەی ئێمەوەیە
ئومێد خۆشناو

ئومێد خۆشناو: چارەسەركردنی قەیرانەكان لەسەرووی ئیرادەی ئێمەوەیە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەڕابردوو هەموو ڕێگاكان تاقیكرانەوە، چ ڕێگە لە ڕێگەی برایەتی و ئارامی و تێگەیشتن، دروستر و پێشوازی كراوتر نیە لای خەڵكی كوردستان.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئێستا لەلایەك كێشەیەكی جیهانی ڤایرۆسی كوڕۆنا بەرۆكی گرتووین، لەلاكەیتر وەك هەر وڵاتێكیتری نەوت كە سەرچاوەی داهاتە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر دارایی كردووین، لەو لاشەوە ئەو غەدرەی بەغدا لە هەرێمی كوردستانی دەكات، كاریگەری زۆری لەسەر ژیان و بازاڕو كەسابەتی خەڵكی كوردستان كردووە.

ئاشكراشیكرد، ئێمە یەك قەیرانمان نیە، بەڵكو لەنێو چەند قەیرانێكین، هیچ یەكێك لەو قەیرانانە، نەخوڵقانی و نەچارەسەریشی بەدەست ئێمە نیە و هەموو لەسەرووی ئیرادەی ئێمەوەیە.

ڕوونیشیكردەوە، سەرباری هەموو ئەو گرفتانە، خۆمان هاتووین گرفتێكیتریشمان سەرباركردووە، ئەویش هەڵمەتێكی ڕاگەیاندنی یەكتر شكاندن و ناشرینكردنی یەكترە، ئەوەش لەهەموو ئەو گرفتانەی هەنە كاریگەری زێتری كردووەتەوەسەر باری دەروونی خەڵك، بۆیە خەڵكی كوردستان سەلماندی بەرگەی هەموو ناخۆشیەك دەگرێ و خۆڕاگرە، بەڵام پێناچێ چیتر بەرگەی كێشەی ناوخۆیی بگرێ و قبوڵی بكات.

خۆشناو جەختی لەوەش كردەوە، باشترین كار لەو جەژنە ساردو سڕەی خۆپارێزیەو بەڕەچاوكردنی ئارامی دەروونی هاووڵاتیان و ڕێزگرتن لە خواستی جەماوەرو پەند وەرگرتن لە ڕابردوو، ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتە میدیایە خراپەیە لەدژی یەكتر، یەكگرتووی و یەكڕیزی و تەبایی و برایەتی، ئایندەی دیارەو نا تەبایی و كێشە دروستكردن و پەلاماری یەكتر ئایندەی نادیارەو چوونە نێو تونێلێكی تاریكەو ئەوسەرت لێدیارنیە چ دەگوزەرێ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.