Home » هەواڵ » کوردستانی » ئیمارات بە بڕی حەوت تۆن پێداویستی پزیشكی پێشكەشی هەرێمی كوردستان كرد 
پێداویستی پزیشكی

ئیمارات بە بڕی حەوت تۆن پێداویستی پزیشكی پێشكەشی هەرێمی كوردستان كرد 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژیان ئاسایی بۆتەوە، بەڵام مەترسی خێرایی بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا هەیە ، پابەندی هاووڵاتیان دەبێتە هۆكاری ڕێگری لەبڵاوبوونەوە، ڕەتیشیكردەوە هیچ بڕیارێك هەبێت بۆ قەدەغەی هاتووچۆ.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی حكومەت و هاووڵاتیانی ئیماڕات دەكەین بۆ دابینكردنی پێداویستیە پزیشكیەكان و مرۆییەكان، كە حەوت تۆن پێداویستی پزیشكی پێشكەش بەهەرێم كردووە و ئەمەش جاری یەكەم نیە، پێشتریش جگە لەدابینكردنی دەرمان و ئامێری پزیشكی كاریان كردووە بۆ بونیادنانی ژێرخانی كەرتی تەندروستی.

وتیشی ،” ئێمە ئێستا لەڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆناداین،كە هەموو وڵاتان بەدەستیەوە دەناڵێنن و هۆكاری قەیرانی ئابوری و بازرگانی و جولەی گەشتیاری و كۆمەڵایەتیە، بۆیە ئێمە پێویستیمان بەوڵاتانی خێرخواز و ڕێكخراو و كۆمپانیاكان هەیە تاوەكو لەم هەڵمەتە سەركەوتووبین، چونكە ئێمەش لەقەیرانی ئابووری داین، هیوادارین ئیماڕات بەردەوامیش بن لەپێشكەشكردنی هاوكاریەكان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوو جۆرە پێداۆیستی هەن هەندێكیان یەكجار بەكاردێت كەڕۆژانە بەڕێژەیەكی زۆر بەكاردێن لەنەخۆشخانە و تیمەكان و فڕێ دەدرێن، سەرچاوەی دابینكردنیشی بریتیە لەبودجەی تایبەتی تەرخانكراو لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەشێكیشی لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتان و كۆمپانیاكان پاڵپشتی دەكرێین، بەردەوامیش دەبین لەدابینكردنی پێداویستیەكانی پزیشكی چونكە زۆر گرنگە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕادەی مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا زیاترە چونكە ژمارەی تۆشبووان و خێرایی بڵاوبوونەوەی زیاترە، ئێستاش ژیان ئاسایی بۆتەوە و تێكەڵاوی هەیە، پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بەلابردنی ماسك و بەركەوتنی زۆر هۆكارە، هەروەها زۆربوونی حاڵەتەكانی پارێزگاكانی عیراق و وڵاتانی نزیك هۆكارێكی ترن، پابەندی هاوڵاتیان دەبێتە هۆكاری ڕێگری لەبڵاوبوونەوە، جەختیشی كردەوە كەوا تائێستا هیچ بڕیارێكیش نیە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزی بن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.