Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » ئێران؛ نۆ هەزار هەلی كار بۆ كۆڵبەران دەڕەخسێندرێت
كۆڵبەر

ئێران؛ نۆ هەزار هەلی كار بۆ كۆڵبەران دەڕەخسێندرێت

ئێران بڕیاریداوە زیاتر لە دوو هەزار هەلی كار بۆ كۆڵبەرانی كورد لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڕەخسێنێت و لە وڵاتەكەیشدا بۆ كۆڵبەران نۆ هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت.

ڕەزا ڕازی زادە، جێگری گەشەی دروست کردنی کاری ناوەندی بەرەکەت لە ئێران رایگەیاند” نۆ هەزار هەلی کار کە ناوەندی بەرەکەت لە ئەمساڵدا بۆ کۆڵبەرەکانی پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوا دەیڕەخسێنێت”.

هەروەها رازی زادە وتیشی” ئەمساڵ تائێستا ٧٠٠ هەلی کار لە بواری جیاواز وەکوو پەروار کردنی ئاژەڵ، هەنگداری، پەرواری ماسی و کارگەی بچووکی پیشەیی رەخسێنراوە و و بە گشتی ٢١٠٠ هەلی کار دەڕەخسێنين”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.