Home » ئابوری » ئەمریکا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە بێکاربون 40ملیۆن کەسی تێپەڕاند
خۆپێشاندەرانی بێکار

ئەمریکا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە بێکاربون 40ملیۆن کەسی تێپەڕاند

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد هەفتەی رابردو ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە بێکاربون گەیشتۆتە 2.12 ملیۆن کەس.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، وەزارەتی کاری ئەمریکا رایگەیاندوە هەفتەی رابردو 2.12 ملیۆن کەس لەئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێکار بون و بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە بێکاربون گەیشتۆتە 40 ملیۆن کەس ، ئەوەش گەورەترین ژمارەی بێکارییە لەئەمریکا پاش داڕمانە گەورەکەی جیهان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئابوری ئەمریکا دوای کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بەرەو هەستانەوە رۆشتوە و لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی چڕکگردۆتەوە بۆ کردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان و پسپۆڕانی تەندروستیش بەردەوام هۆشداری دەدەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.